پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی شاشەی مۆبایل

پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی شاشەی مۆبایل
پرۆگرامەكانی تایبەت بە فێركاری لە كۆمپیوتەردا گەلێكن، ئەو پرۆگرامانەی بەهۆیەوە دەتوانی فیلمی فێركاریان لێ دروست بكەی. ئەركی پرۆگرامەكان ئەوەیە هەرچی لەسەر شاشەیە فیلمی لەسەر تۆمار بكات و دەنگیش تۆمار بكات..
پرۆگرامی Hidden Screen Recorder پرۆگرامێكە تایبەتە بە هەڵگرتنەوەی فیلم بە نەێنی لەسەر شاشە، بۆ نموونە پێتوایە كەسێك بە نەێنی كاتێك مۆبایلەكەت جێ دەهێڵێ دەچێت سەیری كورتە پەیامەكان، پرۆگرامەكان یان پەیوەندییەكانت دەكات، پرۆگرامەكە فیلم لە شاشە هەڵدەگرێتەوە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- تۆماركردنی دەنگ كاتی فیلم هەڵگرتنەوە هەتا بزانی كێ سەیری مۆبایلەكەت دەكات.
- تۆماركردن بەبێ هیچ مەودایەكی زەمەنی.
- زەنگ لێدان ئەوكاتەی میمۆرییەكەی پڕ دەبێت.
- تۆماركدنی فیلم لە چەند پرۆگرامێك پێكەوە.
Top