كاتژمێرێكی سمارتی گرانبایی
لە ستێلی دژە ژەنگ دروستكراوە، شاشەكەی 2.1 ئینجی بازنەییە. شاشەكەی جۆری AMOLEDیە ، پرۆگرامە ئاساییەكانی وەك زەنگی ئاگاداركردنەوە، تایمێر، راپۆرتی كەش و هەوا، هەنگاو پێوان و زانیاری لەبارەی پەیوەندی و ئێمێل و پەیامە كورتەكانی تێدایە. هەستەوەری تایبەت بە لێدانی دڵ چەند تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە لەكاتژمێرە هاوشێوەكانی دا نییە. پرۆگرامی تایبەت بە فڕینی فڕۆكەكانی تێدایە و جگە لەوە رێنوێنی تایبەت بە گەشت و گەڕان و زانیاری لە بارەی ریستۆران و هوتێل و شوێنە مێژووییەكانی هەر وڵاتێكی تێدایە. سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە. شوێنی هەڵگرتنی داتاكان واتە هاردەكەی 4 گیگابایتە و رامەكەی 512 میگابایتە. كاتژمێرەكە بە بەراورد بەكاتژمێرە سمارتەكان زۆر گرانباییە، نرخەكەی دەگاتە نزیكەی 3 هەزار دۆڵار..
