مۆنیتۆرێكی پۆرتێبڵی سەرنج راكێش
شاشەی جۆری ZenScreen MB16AC ستایلەكەی سەرنج راكێشە، بارستاییەكەی تەنیا 8 ملمە وكێشی 780 گرامە. ستاند یا پایەكەی بە جۆرێك دروستكراوە بەكارهێنەر بەویستی خۆی دەتوانێ بەكاری بێنێت. شاشەكە زۆر خێرایە و لە كەمتر لە 5 ملمی چركەدا وەڵام دەداتەوە. شوێنی كێبڵی USB-C هەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ زۆربەی ئامێرەكان تەنانەت تەبلێت و مۆبایلیش. هەستەوەرەكانی مۆنیتۆرەكە بە جۆرێكن وێنەكان بە شێوەی ئاسۆیی و ستونی دەسوڕێنن.
