یەكێك لە جۆرەكانی مینی كۆمپیوتەرەكان جۆری stick pc كە بەقەد فلاش میمۆری دەبێت و بە كێبڵی HDMI بە مۆنیتۆر و تەلەڤزیۆنەوە پەیوەند دەدرێت و خێرایی وەك كۆمپیوتەرێكی ئاسایی دەبێت. مینی كۆمپیوتەری جۆری Asus TS10-B003D كی هی كۆمپانیای ئەیسۆسە یەكێكە لەم كۆمپیوتەرە بچووكانە. پرۆسیسەرەكەی لە جۆری X5-Z8350ە. خێراییەكەی 1.4 گیگایە. رامەكەی 2 گیگابایتە. هارد و جێگای داكردنی داتاكانی 32 گیگابایتە. ماوس و كیبۆردی بۆ دادەنرێ و شوێنی كێبڵی USBی هەیە.