كۆمپانیای asus لە بەرهەمهێنانی مینی كۆمپیوتەردا ئەكتیفتر و چالاكتر بووە، كۆمپیوتەری جۆری Asus UN65- M025M ئەویش هی كۆمپانیای ناوبراوە. ئەم كۆمپیوتەرە بە باشی شوێنی كۆمپیوتەرە گەورەكان دەگرێتەوە و هەمان توانایی ئەوانی هەیە چونكە پرۆسیسەرەكەی لە جۆری core i7 كۆمپانیای ئەنتەلە، رامەكەی 8 میگابایتە و شوێنی هەڵگرتنی داتاكان 128 گیگابایتە. كارتی گرافێكی بەهێزی هەیە. جگە لە شوێنی HDMI و VGA شوێنی دانانی كێبڵی Dispay portشی هەیە، كێشی كۆمپیوتەرە بچووكەكە تەنیا 600 گرامە.