عێراق له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه بۆ سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كان
له ڕاپۆرتێكی مانگی نیسانی پارساڵ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ڕیه نیوز ڕێژه‌ی سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ردوو وڵاتی عێراق و میسڕ له یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێن له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی كه ئه‌و ماڵپه‌ڕه بڵاوی كردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه هیچ یه‌كێك له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكای تیادا نییه هه‌روه‌ها جگه له عێڕاق و میسڕ وڵاتێكی تری عه‌ره‌بیشی تێدایه كه مه‌غریبه.
وڵاتی عێراق ڕێژه‌ی %١٠ ی سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كانی له جیهاندا پێكهێناوه و ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی Albasheer Show كه له كه‌ناڵی سۆمه‌ڕیه پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگ Ahmed Albasheer و شوێنی پێشكه‌شكردنیشی له عومانه له به‌شێكی به‌رنامه‌كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به شۆكه‌وه وتی : پیرۆزه پیرۆزه گه‌نجینه به هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی ئێوه توانیمان بگه‌ینه پله‌ی یه‌كه‌م پیرۆزه پیرۆزه ، ئه‌و ئیشه سه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه ، یانی له وڵاتێك دانیشتووی له هه‌موو شتێك له ڕیزبه‌ندی دواوه‌یه ته‌نها له سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مه! ، به شێوه‌یه‌كی ته‌نزه‌وه گووتی ئه‌مه شتێكه ده‌بێت شانازی پێوه بكه‌ین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌مه میله‌تێكی نه‌مرین.
سەرچاوە techeye.org
