سینەما لە گیرفاندا

سینەما لە گیرفاندا
داتاشۆ بچوكەكان لەناو بازاڕی تەكنەلۆژیای نوێدا خەریكە شوێنی خۆیان دەكەنەوە. لەم دواییەدا پرۆژكتەر واتا داتاشۆیەكی بچووك كە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە لەلایەن asusەوە بەرهەم هات، داتاشۆی جۆی zenbeango e1z كێبڵی USB هەیە و دەكرێت لە رێگای فلاش میمۆرییەوە داتاكان بخەیە سەری.
داتاشۆیەكە بۆ نیشاندان پانتاییەكی 120 ئینجی دەگرێت. لە سیستەمەكانی ئەندرۆید و ویندۆز پشتیوانی دەكات. دەكرێ بڵێین گەشترین داتاشۆی بچووك واتە گیرفانییە.. باترییەكەی تا 50 كاتژمێر كار دەكات، دەكرێت وەك پاوەربانكێكیش سوودی لێوەربگری. كێشەكەی تەنیا 307 گرامە، تەمەنی كاركردنی 300 هەزار كاتژمێرە. دەتوانێت ڤیدیۆیەكانی full HDیش بڵاوبكاتەوە.
Top