تەنكترین شەحنی مۆبایل

تەنكترین شەحنی مۆبایل
«شارژر» كە لە زمانی بازاڕیدا پێی دەگورێت شەحن، یان شەحنكردنەوە ئامێرێكە لە نێوان هێزی وزە و ئامێرێك كە پێویستی بە بارگاوی كردنی باترییەكەیەتی.. لەم دواییەدا كۆمپانیای kado تەنكترین شەحنكەرەوەی مۆبایل خستەڕوو، بارستایی ئامێرەكە تەنیا 5 ملمە. كێبڵی شەحنكردنەوەش دەچێتەوە ناوخۆی بۆ ئەوەی تەنكتر نیشان بدرێ. شەحنكەرەوەكە بۆ مۆبایل و تەبلێت و ئامێرەكانی دیكە وەك كامێرا و ئامێری یاری سوودی لێوەردەگیرێ.
هێزی وزەی 5 ڤۆڵتەیە، 2.1 ئەمپرە. بۆیە زۆر بە خێرایی شەحن دەكاتەوە. ستایلی شەحنكەرەوەكە چەند رەنگێكی هەیە.
Top