بڵندگۆی سمارتی هۆم پاد
هۆم پاد ئەزموونێكی نوێ لە گوێدان بە مۆسیقا دەخاتەڕوو، سپیكەرەكە جۆرێك دیزاین كراوە تێكەڵاوێكە لە سپیكەرێكی هۆشمەند و سپیكەرێكی ئاسایی كلاسیكی.
یەكێك لە تایبەتمەندییە بەرچاوەكانی هۆم پاد بڵاوكردنەوەی دەنگی سێ رەهەندییە لە هەموو لایەكەوە. بڵندگۆی ناوبراو شەش مایكی هەیە بۆ ناسینی دەنگی بەكارهێنەرەكەی بۆ ئەوەی كە بەكارەێنەر لە ەەر شوێنێك بێت بتوانێت بە دەنگ كۆنتڕۆڵی بكات.
هۆم پاد شوێنی بەكارهێنانەكەی خۆی دەناسێ، واتە ئەگەر لە شوێنێكی بچووك بێت دەنگەكەی تەنیا بەقەد مەودای ئەو شوێنە دێت بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەر بە دەنگی بەرز بێزار نەبێت، بەپێی شوێنەكە دەنگی بەرز و نەوی دەكات. سپیكەرەكە لەگەڵ ئەپل موزیك و «سێری» پەیوەندی هەیە، بۆیە ئەگەر لەكاتی گوێدان بە گۆرانییەك لێی بپرسی ئەم گۆرانیبێژە كێیە، وەڵامت دەداتەوە.
جگە لەوە گەر پرسیار بكەی لە كات و رۆژ وەڵامت دەداتەوە و جگە لە زانیارییەكانی تایبەت بە كەش و هەوا، سەردێڕی هەواڵەكان، هەواڵە وەرزشییەكان و بیرهێنانەوەی كاری رۆژانەو دیدار و چاوپێكەوتنەكان بۆ بەكارهێنەرەكەی دووپات دەكاتەوە.
