سپیكەرێكی هۆشمەند لە عەلی باباوە

سپیكەرێكی هۆشمەند لە عەلی باباوە
عەلی بابا گەورەترین كۆمپانیای كڕینی ئۆنلاینی چینیە، هاوشێوەی كۆمپانیای ئامازۆن، لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو سپیكەری هۆشمەندی بەناوی (Tmall genie) خستەڕوو.
سپیكەرێكە هاوشێوەی سپیكەری ئامازۆن و گوگل هۆمە، هەروەك ئەوانیش زانیاری لە بارەی كەش و هەوا، ەەواڵەكان بڵاودەكاتەوە. یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی سپیكەری عەلی بابا، دەتوانی یادداشت هەڵبگریەوە، كۆنتڕۆڵی ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوەی پێبكەی. ئەركێكی گرنگی سپیكەرەكە ئەوەیە كە دەتوانی داوای كەل و پەلی ئەلكترۆنی لە كۆمپانیای ناوبراو بكەی، سپیكەرەكە زیاتر لە وڵاتی چیندا سوودی لێدەبیندرێ، چونكە تەنیا بە زمانی چینی وەڵامی فەرمانەكان دەداتەوە.
Top