دەیەی داهاتوو دەبێتە دەیەی سمارتكردنی بیناكان، ماڵەكانی دەیەی داهاتوو ئەوەندە هۆشمەند دەبن هەرچی ئامێری ماڵەوەیە وەك گلۆپ، تیڤی، سپلیت..تاد لە كاتی خۆی و بەپێی ویستی تۆ هەڵدەبن و دەكوژێنەوەو كەم وزیاد دەبن، نوێترین ئامێریش بۆ سمارتكردنی دەرگاكان بەناوی Chamberlain MYQ-G0201 MYQ-Garage بەرهەم هاتووە ئەركی ئەو ئامێرە ئەوەیە كە لە رێگای مۆبایلەكەتەوە ئەوە هەلە دەرەخسێنێ دەرگاكان دابخەی و بكەیەوە، دیارە زیاتر بۆ دەرگای پاركینگەكان سوودی لێوەردەگیرێ.