ئەنگوستیلەی سمارت بۆ كردنەوەی كۆدەكان

ئەنگوستیلەی سمارت بۆ كردنەوەی كۆدەكان
دوای ئەوەی كاتژمێرە سمارتەكان لە جیهانی دیجیتالیدا جێی خۆیان كردەوە، ئەنگوستیلە ەۆشمەندەكانیش بەرهەم هاتن، زۆر جار باسی ئەنگوستیلەی سمارتمان كردووە، ئەو ئەڵقانەی كە تەنیا بۆ جوانی نین و ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە گوستیلەی سمارتی token كە بەهۆیەوە دەكرێت دەرگای سەیارەكان بكەیەوە، سەیارەی هەڵبكەی و پاسۆردی كۆمپیوتەركەت بكەیەوە، دەرگاڵەوە بكەیەوە و لەوەش گرنگتر وەك كارتی بانكی بەكاری بهێنی. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و كۆمانپاكانی كارتی بانكی وەك ماستەر كارت و ڤیزا كارت كۆنتاكتیان لەگەڵ ئەم ئەنگوستیلەیە هەیە. ئەگەر یەكێك بیەوێ ئەنگوستیلەكەش بدزێ هەتا كۆدی خۆی لێنەدات ئەركەكان ئەنجام نادات، ئەگەر بەهەڵەش لێبدات ئەوە هەموو شتێك دەسڕێتەوە.
Top