مۆبایلەكەت بكە بە مەتری لەیزەری

مۆبایلەكەت بكە بە مەتری لەیزەری
تەكنەلۆژیا وایكردووە زۆربەی ئامێرەكانی لەیەك ئامێردا كۆكردۆتەوە، مۆبایل زۆربەی ئەركەكان ئەنجام دەدات بە دابینكردنی شتێكی لاوەكی بۆ مۆبایل ئەركی زیاتریش ئەنجام دەدات، مۆبایلەكان بوونەتە هەمەكارە.
ئامێرێكی بچووك بەناوی ipin بەقەد سەری هیدفۆنێك دەبێت ئەركی فووتەیەكی لەیزەری ئەنجام دەدات، پێویست ناكات مەودای شتەكان بە فووتە بپێوی بەڵكو بە مۆبایلەكەت و ئەو ئامێرە بچووكە ئەم كارە ئەنجام بدە. ئامێرەكە بە سوڕاندنی 90 پلە هەڵدەبێت و مەودای هەر شوێنێك بە باشی دیاری دەكات.
Top