لینۆڤۆ لاپتۆپێكی چەماوە بەرهەم دێنێ

لینۆڤۆ لاپتۆپێكی چەماوە بەرهەم دێنێ
چەند ساڵێكە كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنی ئامێرە تەكنەلۆژییە نوێیەكان خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالین كە توانای هەبێت نەرم بێت و بچەمێتەوە.. بە ویستی بەكارهێنەرەكەی بێت. سامسۆنگ چەند ساڵێكە هەوڵ دەدات مۆبایلێك بەرهەم بێنێت كە لە پلاستیكی نەرم بێت و بۆ نوشتانەوە و چەمانەوە كێشەی نەبێت.. لینۆڤۆش هەوڵی داوە لاپتۆپی چەماوە hinkPad بەرهەم بێنێت. لاپتۆپێكی ئاوا بۆ هەڵگرتن ئاسانتر بێت. دیارە بۆ ئەو ئامێرانەی دەچەمێنەوە تەنیا شاشەكە نییە كە دەبێت نەرم بێت بەڵكو پارچەكانی دیكەش وەك باتری و سپیكەریش بەم جۆرە بن..
Top