دكتۆری دیجیتالی پێست

دكتۆری دیجیتالی پێست
لە پیشانگای ساڵانەی cesدا سامسۆنگ ئامێرێكی خستەڕوو دەكرێ بڵێن وەك دكتۆرێكی شیكاری پێست سەیر بكرێ. نەك تەنیا كێشەكانی تایبەت بە پێست دەدۆزێتەوە بەڵكو چارەسەریشیان دەكات، چارەسەر لە رێگای تیشكی تایبەت و دەرزی ئاژنی زۆر وردەوە. ئامێرە دكتۆرەكەی پێست بە (Samsung S-skin) ناسراوە.
ئامێرەكە لەلایەن بەشی c Labی كۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەم هاتووە، ئەو بەشە هەوڵێكی كارمەندانی كۆمپانیای ناوبراوە بۆ خۆ تاقیكردنەوە لەزۆر بواری دیكەی تەكنەلۆژیادا..
كاركردنی ئامێرەكە بەم شێوەیە، لە سەرەتادا پێستی بەكارهێنەر لەلایەن كامێرا و هەستەوەری تیشكی هەستەوەری گەیاندن شیدەكرێنەوە، لەسەرەتادا تیشك دەخاتە سەر روخساری بەكارهێنەر و پاشان ئاكامی لێكۆڵینەوەكانی لەلایەن هەستەوەرەكان هەڵدەسەنگێنێرێ. دوو هەستەوەری دیكەش رێژەی شێ لێكدەدەنەوە. دوای ئەوە بە دەرزی زۆر وردی تایبەت چارەسەر دەكرێ.
Top