بە دیاریكردنی رەنگ وێنەكان بدۆزنەوە

بە دیاریكردنی رەنگ وێنەكان بدۆزنەوە
بۆ گەڕان لە وێنەیەكی تایبەت یەكەم وێبگەڕ كە پەنای بۆ دەبەن گوگلە، چونكە بێ ركابەرە و لە ریزی یەكەمدا دێت، هەرچەندە وێبگەڕی دیكەش هەن. بەڵام بیرتان لەوە كردۆتەوە بۆ گەڕان لە وێنەیەك، رەنگی وێنەكە یان خودی وێنەكە وەك نیگاری منداڵانە بكێشەوە و بۆت وێبگەڕێك بیدۆزێتەوە، وێبگەڕی 500PX ئەم كارە ئەنجام دەدات. راستە وێنەكان وەك نیگارەكە نین بەڵام رەنگ و شێوازەكە زۆر لەو دەچێت، بۆ ئەوەی كە رێگایەكی دیكە تاقیبكەیەوە بۆ دۆزینەوەی وێنەكان سەرێك لەم سایتە بدە.
Top