مۆبایلیش جێگرەوەی هەیە
كەم كەس هەیە خاوەنی مۆبایلی خۆی نەبێت، مۆبایل بۆتە یەكێك لە گرنگترین پێداویستیەكانی رۆژانە، هەندێك كەس ئەوەندە خووی بە مۆبایلەوە دەگرن تەنانەت لەكاتی زۆر هەستیاریشدا بە مۆبایلەوە خەریكن.
هەرچەندە لە زۆر كاتدا ناتوانی مۆبایل وەك پێویست بەكار بینی، بۆ نموونە لەكاتی وەرزش كردندا، یان لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا.
ئامێرێكی بچووك بەرهەم هاتووە بەناوی 06 دەكرێت ببێتە شوێنگرەوەیەكی باشی مۆبایل، چونكە بچووكە دەكرێت لە سوكانی ئۆتۆمبیل بخرێت، لە بەرك بخرێت، یان دەكرێت وەك كاتژمێر لە دەست بكرێت. شاشەیەكی لەمسی هەیە دەتوانی بەهۆیەوە فەرمان بكەی بۆ خوێندنەوەی پەیامەكان، گۆڕینی مۆسیقا لە مۆبایلدا، خۆی لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و دەبێتە یارمەتیدەری مۆبایل و ئەو ئەركانەی مۆبایل ئەنجام دەدات.
