لە گوگلدا فایلەكانی PDF بكەنەوە بە Word
لە پێشوودا زۆر دژوار بوو كە فایلێكی PDF جارێكی دیكە بكرێتەوە بە Word و سوودی لێوەربگیرێت. بەڵام بەهۆی گوگلەوە ئەو كارە بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی كە بتوانی فایلێكی PDF جارێكی دیكە بكەیەوە بە Word دەبێت لە پێشدا فایلەكەت لە گوگل درایڤ دانابێ، دوای ئەوە بچۆ لەسەر ئەكاونتی خۆت لە گوگل درایڤ كلیكی راست لەسەر فایلەكە بكە و ئەوكات هەڵبژاردەی open with بیكەوە، فایلەكە دەبێتەوە دەق. بەڵام بۆ ئاگاداری فایلە PDFەكە دەبێت بە فۆنتی یونی كۆد نووسرابێ. هەروەها وێنەشی تێدا نەبێت..
