کۆمپانیای شاومی چینی یەکەم پایسکلی هۆشمەندی ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی چینی یەکەم پایسکلی هۆشمەندی ڕاگەیاند
گەورە کۆمپانیای چینی شاومی تایبەت بە مۆبایلە هۆشمەندەکان و کەلوپەلە ئەلیکتڕۆنییەکان ئەمڕۆ پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی لادا ئەویش پایسکلێکی هۆشمەندە بە ناوی ” Mi QiCYCLE ” کە ئەلیکتڕۆنیە و کێشەکەش تەنها ١٤.٥ کیلۆگرامە.لە کاتی لێخوڕین دەتوانی باترییەکەی لە ڕێگەی پەیدان لێدان باترییەکەی بارگاوی بکەیتەوە.
دەتوانرێت مۆبایلی هۆشمەندی لێ پەیوەست بکرێت، و پشتگیری لە سیستەمی GPS دەکات.
بەرزترین خێرایی بزوێنەری 250W, 36Vـە.
باترییەکەی لە جۆری پاناسۆنیک 18650 20 x 2900mAh ملی ئەمپێرە، وە خانەی باترییەکانی لە جۆری lithium-ionـە، کە دەتوانی تا ٤٥ کیلۆمەتر پێ بڕۆیت.
کێشەکەی تەنیا ١٤.٥ کیلۆگرامە.
ئاماری کاتی ڕاستەقینە تۆمار دەکات لە، خێرایی و دووری و هێز و جولەی هێز و بەکارهێنانی وزەی تواوە.

نرخ: ٤٦٠$ـی ئەمریکییە.
Top