لاپتۆپی هێربرێدی هەمەكارە

لاپتۆپی هێربرێدی هەمەكارە
لاپتۆپی هێربرێدی هەمەكارە
كۆمپانیای dell ناوبانگێكی ئاشنایە بۆ ئەوانەی كاری كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیای نوێ دەكەن و ئامێرەكانی كۆمپانیای ناوبراو بەكاردێنن، كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا یەكەمین لاپتۆپی هێربێردی واتە هەمەكارەی 17 ئینجی بەرهەم هێنا.
دەستەواژەی هێربرێد بەو ئامێرانە دەگوترێت لە یەك كاتدا چەندین ئامێرن، بۆ نموونە لاپتۆپە، تەبلێتە، كۆمپیوتەری سەرمێزە... لاپتۆپی جۆری inspiron 7000 ئامێرێكی هێربرێدیە كە كامێرایەكی سەرووی تیشكی سووری لەسەرە سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە. هەروەها تایبەتمەندی ئەمنییەتی windows hello لەسەرە كە تەنیا بە دیتنی روخساری كەسەكە كۆمپیوتەرەكە دەكرێتەوە.
جگە لەوەی شاشەكەی 17 ئینجە و دەكرێت وەك لاپتۆپێكی گەورە سوودی لێوەربگیرێ دەكرێت رامێكی 16 گیگابایتی بۆ دابندرێ.
Top