ساندیسک چارسەری کەمی میمۆری ئایفۆنی کرد
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ساندیسک کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە دروست کردنی میمۆری و هارد لە داهێنانێکی ناوازەدا، توانی کەیسێکی مۆبایل بە ناوی ئای ئێکسپاند میمۆری کەیس دروست بکات کە لەهەمان کاتدا میمۆری دەرەکیە و دەتوانی لە رێگەیەوە توانای ئایفۆنەکەت زیاد بکەت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کە کەیسەکە (کەڤەری مۆبایل) هەڵگەری هەریەکە کە لە میمۆری 32GB, 64GB or 126GB دەبێت و تەنها بۆ ئایفۆنی شەش و شەش ئێس دروست کراوە.
