شاشەی “Optic AMOLED” چییە کە وەن پڵەس لە مۆبایلە نوێیەکەی بەکاری هێنا؟
دامەزرێنەری کۆمپانیای وەن پڵەس “Carl Pei” لە میانەی بەشداریکردن لە کۆڕێکی پرسیار و وەڵامی پێگەی “Reddit” ـدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم شاشەیە سەرچاوەکەی لە شاشەی “Super AMOLED” ـی سەر کۆمپانیای سامسۆنگە و کۆمپانیای وەن پڵەسیش دوای ئەوەی کە ئەو شاشەیەی کڕیوەتەوە خۆی دەستکاری چەند لایەنێکی کەمی شاشەکەی کردووە لەڕووی ڕووناکی و گەرمی ڕەنگەکانی شاشەکە.کەواتە لەو وەڵامەی دامەزرێنەری کۆمپانیای وەن پڵەس بۆمان دەرکەوت کە ئەو شاشەیە لەڕاستیدا شاشەی “Super AMOLED” ـی کۆمپانیای سامسۆنگە و کۆمپانیای وەن پڵەس تەنها هێناویەتی و کەمێک دەستکاری کردووە بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بە شاشەکە بدات.لە ئێستادا چەندەها دەستەواژەی جیاواز بەکاردەهێنرێت سەبارەت بە شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ، وەکو بەکارهێنانی دەستەواژەی “Retina” بۆ شاشە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ، ئەمەش جگە لە دەستەواژەیەکی بازرگانی هیچی تر نییە و تەنها هەڵخەڵەتاندنی کڕیارە.
سەرچاوە www.kitn.net
