رۆبۆتێك گشت ئەركێك ئەنجام دەدات

رۆبۆتێك گشت ئەركێك ئەنجام دەدات
رۆبۆتێك گشت ئەركێك ئەنجام دەدات
پێدەچێت جیهانی رۆبۆتەكان زووتر لەوەی بیرمان لێدەكردەوە هاتبێتە ناو ژیانی مرۆڤەكانەوە، رۆبۆتەكان زووتر لەوەی بیرمان دەكردەوە كارو ئەركی مرۆڤەكان بە هەموو ماناوە ئەنجام بدەن. ئەگەر ئەركەكان رۆبۆتەكان بیگرنە دەست رەنگە جیهان گۆڕانی گەورەی بەسەر دابێت.
كۆمپانیای asus نوێترین رۆبۆتی هۆشمەندی خۆی بەناوی zenbo خستەڕوو كە دەكرێت گشت ئەركێكی ماڵەوەی پێ بسپێری. رۆبۆتی ناوبراو دەبێتە یارمەتی و پاڵپشتی بۆ ئەندامانی بەساڵداچووی ماڵەوە یارمەتییان دەدات لە رێگا رۆیشتن لە ئاگاداری تەندروستیان بۆ نموونە بیران دەخاتەوە چ كاتێك سەردانی دكتۆر بكەن، چ كاتێك دەرمانەكانیان بخۆن، كاتەكانی وەرزشیان بیردەخاتەوە. ئەگەر شتێكی نەخوازراویش روویدا دەستبەجێ ئەندامەكانی دیكەی ماڵەوە ئاگادار دەكاتەوە.
دەتوانن لە دوورەوە را كۆنترۆڵی بكەن و وێنەی چۆنییەتی رووداوەكیان بۆ بنێرێت. وەڵامی پەیوەندییەكان دەداتەوە. پرۆگرامی تەلەڤزیۆنیان بۆ دەخوێنێتەوە.
رۆبۆتی zenbo هاوەڵی منداڵانیشە، چیرۆكیان بۆ دەگێڕێتەوە، گۆرانیان بۆ دەڵێت سەمایان لەگەڵ دەكات، چیرۆكیان بۆ دەخوێنێتەوە، شەوانەش گۆرانی و لایەلایەیان بۆ دەڵێت، لە كتێبخانەكەی خۆی بە دەنگ چیرۆكیان بۆ دەڵێت و وێنەی پەیوەندیدار بە چیرۆكەكەش نیشانیان دەدات.
ئەركەكانی zenbo هەر بەوەندە ناوەستن، گلۆپەكان دەكوژێنێتەوە، تەلەڤزیۆن و سپلیت و ئامێرەكانی دیكەی كارەبایی دەكوژێنێتەوە و هەڵدەكات، گەر كەسێك لە دەرگای دا دەرگا دەكاتەوە. هەروەها یارمەتی خانمی ماڵەوە دەدات لە چێشتلێناندا وەك خوێندنەوەی چۆنییەتی لێنانی خۆراكێك، هەروەها كاتی كوڵانەكەش كابانی ماڵ ئاگادار دەكاتەوە. ئەگەر كەسیش لە ماڵەوە نەبێت وەك پاسەوانێكی باش ئاگاداری و چاودێری ماڵەوە دەكات.
Top