ڕوونکردنەوە: ئایا ڕاستە ئەگەر ئەپڵیکەیشنی Moments دانەگریت فەیسبووک گشت وێنەکانت دەسڕێتەوە؟
لەڕاستیدا هەواڵەکە بوونی هەیە بەڵام فەیسبووک لەگەڵ ئەو وێنانەی نییە کە پێشتر بڵاوتکردوونەتەوە بەڵکو فەیسبووک مەبەستی لە Synced Photosـە کە ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە ئەپی فەیسبووک خۆکارانە وێنەکانی ناو گەلەری مۆبایلەکەت دەخاتە ناو ئەلبومێکی تایبەت لەناو فەیسبووک ئەوی کە خۆت ڕێگەت دابێت وئەلبومەکەش تەنها خۆت دەیبینیت و هەرکاتێک ویستت دەتوانیت وێنەکان بڵاوبکەیتەوە و جێگای سەرەنجە، فەیسبووک ئەمەی بۆ ئەوە کردووە تا تۆ بیرگە واتە میمۆری زیاترت هەبێت لەسەر مۆبایلەکە بەڵام ئەم تایبەتمەندییە ئێستا لە ئەپی فەیسبووک نەماوە و فەیسبووک ئاگاداری و هۆشداری داوە کە ئەو بەکارهێنەرانەی دەیانەوێت بەردەوام سود لە تایبەتمەندی Synced Photos وەربگرن دەبێت ئەپی Moments لەسەر مۆبایلەکانیان دابەزێنن. ئەمە سەرباری ئەوەی فەیسبووک هەڵبژاردەی ئەوەی خستووەتە بەردەم بەکارهێنەران ئەگەر ئارەزووی دانانی ئەپی مۆمێنتس ناکەیت ئەوا دەتوانیت وێنەکانت بە فایلێکی زیپ دابگریت و کۆتایی بە سود وەرگرتن لە تایبەتمەندی Synced Photos بێنیت.
سەرچاوە www.kitn.net
نوسەر سەردار عبدالله
