مێژووی سمارت فۆن و دەرچوەكانی سیستەمی سیمبیان
سمارت فۆن ئامێرێكی بچوكی دەستی زیرەكە بەتەواوی ئەلیكترۆنیەو بە چەند جیلێك هاتوەتە بەرهەم و لە ئێستادا لە لوتكەی گەشەكردندایە و بەجۆرێكە تواناكەی نزیك دەبێتەوە لە توانای كۆمپیوتەرێكی كەسی
ئامێرە دەستیەكان كە بۆ پەیوەستبوون بەكاردەهێنرێت وەك ئامرازێكی خزمەتگوزاری كە بۆیەكەم جار خرایە بواری كارەوە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 1971 بەڵام دواتر لە ساڵانی دوای 1973 دا بڵاوبوەوە لەم كاتەدا ئامێرەكان بەهۆی بوونی تۆڕی ئەنەلۆكەوە لە ڕوبەرێكی دیاریكراودا لەكاردا بوون بەڵام دواتر و پاش گۆڕانی تۆڕی ئەنەلۆلی بۆ دیجتاڵی ئامێرە دەستیەكانش توانایان برەوەی پێدراوە و سكرینێكی یاردەدەری بۆدانرا هەتا كارئاسانی بكات بۆ بەكارهێنەر و لەم سكرینەدا ژمارەی هەر ئامێرێك دەنوسراو و چیتر پشت بە ڕێبجە میكانیكەیەكە نەدەبەسرا ئەم كارەش یەكەم جار لە ساڵی 1992 دا بەهۆی كۆمپانیای (IBM) هاتە بەرهەم كە خۆی ناودارترین كۆمپانیای بەرهەم هێنەری كۆمپیوتەر بوو وە لەدوای 1993 بەتەواوی بڵاو بویەوەو هەتا ئێستاش لەسەر ئەم سیستەمە كاردەكرێت بەڵام لە دوای ساڵی 1995 وە بە تەواوی ناوی ئەم ئامێرە دەستیە زیرەكە گۆڕا بۆ سمارت فۆن چونكە توانای ناردن و وەرگرتنی نامەو ئیمێل و هەندیك جۆری تری لە داتا هەبوو سەرەڕای بوونی چەند بەرنامەیەكی بچوكی خزمەتگوزاری وەك ڕۆژ ژمێر و كاتژمیری دیجتاڵی و بەرنامەی دەست نیشانكردنی ڕوداوەكان ...هتد .
لە ساڵی 1995 نۆكیا بەرهەمی (Nokia 2110i) خستە بازاڕەوە بەم بەرهەمە نۆكیا جێ دەستی خۆی دیاریكرد و بەرهەمەكەی لە هاندێك پێك هاتبوو كە سەڕەرای بوونی كیبۆردێك شاشەیەكی دیجتاڵی هەبوو خاوەنی میمۆریەكی تاڕادەیەك باش بوو بۆ پاراستن و هەڵگرتنی نامەو ژمارە هەروەها توانای پاراستنی 10 نامەو 10 ژمارەی جیاوازی هەبوو كە خۆكارانە دەپارێزرا ، سیستەمێكی یەك ڕەنگی لەسەر بوو بەناوی (Geo works) كە سێیەم دەرچووی بوو بۆ مۆبایل
ئەم بەرهەمی نۆكیا وچەند كۆمپانیایەكی بەردەوام بەتەوانای جیاواز لەبەرهەم هێنانی ئامێری نوێدا لە پێشڕویدا بوون بەسیستەمی كاری جیاواز هەتا لە سەرەتای 2000 زۆربەی ئەم كۆمپانیایانە دەستیان كرد بە بەكارهێنانی سیستەمی (Symbian) كە بە سیستەمی نۆكیا ناسراوەو زۆرترین ڕێژەی بەكارهێنەرانی لە ئاستی جیهاندا هەبووە ئەم سیستەمە ئەگەرچی بەردەوام لەگەشەكردندا بوو بەجۆرێك نۆكیا دواتر خاوەندارێتی ئەم سیستەمەی كڕیەوەو و كەوتە گەشەپێدانی بەڵام بە لەدایك بوونی سیستەمی ئەندرۆیدی گۆگڵ و ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو سیستەمی سیمبیان پاشەكشەی كرد و لە ئێستادا زۆر بەكەمی بەكاردەهێنرێت بەڵام لەسەر مۆبایلەكانی جیلی دووەم هێستا هەر جێ ی خۆی لەدەست نەداوە
لە ساڵی 1996 هەتا ساڵی 2007 لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی ناسراوەروە بە چەدین جۆری جیاواز ئامێرە دەستیەكان بەرهەم هێنراوە ناكرێن پۆلێنێكی وردیان بۆ بكەن هەر لەخۆمانەوە بەڵام شتێك كە ئەم بەرهەمەنە كۆدەكاتەوە لە پۆلێكدا بەكارهێنانی سیستەمی سیمبیانە كە سیستەمێكی ئێجگار ناسراوبوو لە سەرەتای سەرهەڵدانی هاندە جۆر بەجۆرەكاندا لە ساڵی 1997 خرایە بواری كارەوە و بەچەندین زمانی جیاواز بەكاردەهێنرا و لە ئێستاشدا بەردەوام لەگەشەكردندایە هەربۆیە لێرەشدا لە سێ دەرچوودا زۆربەی ئامێرە دەستیەكانی تێدا كۆكراوەتەوە بۆیە جۆری سیستەمەكە و هاندە ناسراوەكانی ئەو سیستەمانەشم بۆ پۆلین كردون بەم جۆرە :
یەكەم سیستەمی سێمبیان دەرچووی (S60 2rd Edition) :
له ساڵی 2001 دا بهرههم هێنراوه بۆ قهبارهی شاشهی (208 × 176) پاشان زیاتر له ساڵی 2003 دا بهتهواوی گهشهی كردوه به چهندین قهبارهی جیاواز لهسهر سمارت فۆنهكان جێگیر كرا ، ئهم سیستهمه توانای دابهزانندن و كارپیكردنی یاری و بهرنامهی ههیه و لهرێگهی ئهم زیادانهشهوه زیاتر سیستهمهكه دهوڵهمهند دهكرێت .
ئهم مۆدیلانه دهكرێتهوه له كۆمپانیای نۆكیا (Nokia 3230, 6260, 6290, 6600, 6620, 6630, 6670, 6680, 6681, 6682, 7610, N70, N72, N90)
وه كۆمپانیای پاناسۆنیك به مۆبایلی (Panasonic X800 )
وه كۆمپانیای سامسۆنگ به مۆبایلی (Samsung D720, D730)
ئهم دوو دوو جۆره له پاشگری بهرنامهو یاری كار پێدهكات (sis , jar)
دووەم سیستەمی سێمبیان دەرچووی (S60 3rd Edition) :
كۆمپانیای نۆكیا ئهم مۆدیلانهی لهسهر ئهم نهوهیه بهرههم هێناوه (Nokia E50, E51, E60, E61, E62, E65, E66, E70, E71, E90, N71, N73, N75, N76, N77, N78, N80, N81, N82, N91, N92, N93, N95, N96, 3250, 5320, 5500, 5700, 6110, 6120, 6124, 6210, 6220, 6290, 6650)
وه كۆمپانیای سامسۆنگ بهم مۆدیلانه (Samsung SGH-i450, i520, i550, i560, G810)
وهكۆمپانیای ( LG ) بهم مۆبایلانه (LG JoY, KT610)
یاری بهرنامهی كارپێكراو بهم نهوهیه ئهم سێ پاشگرهیه (sis , jar . sisx)
سێیەم سیستەمی سێمبیان دەرچووی (S60 5rd Edition) :
كۆمپانیای نۆكیا بهم مۆدیلانه (Nokia 5800, N97, 5530)
سۆنی ئهریكسۆن (Sony Ericsson P990, W950, W960, M600, P1, G700, G900, P990, W950, W960, M600, P1, G700, G900)
مۆتۆرولا (Motorola A920, A925, A1000 , Ben Q P30, Z8, Z10)
ههر سێ جۆرهكهی پاشگر لهم جۆرهدا كارپێدهكرێت (sis , jar . sisx)
تێبینی : سیستەمی سیمبیان دەرچووی (S60 4rd) بڵاونەكردوە بەهۆی خێرا گەشەكردنی ئامێرە دەستیەكانەوە ئەو پلانەی كە داینابوو بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو دەرچوە وەڵامی داواكاریەكانی هاندە نوێیەكانی نەدەدایەوە هەربۆیە بەخێرایی دەرچووی (S60 5rd) بڵاو كردەوە هەتا هاوشانی سیستەمەكانی تر بتوانێت بازاڕی سمارت فۆنەكان داگیربكاتەوە بەڵام لەم كارەدا توشی جۆرێك لە پاشەكشە بوو و نەیتوانی دووبارە ناوبانگی خۆی بپارێزێت لە بەرانبەر سیستەمەكانی تری وەك ئەندرۆید و ڕیم و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز فۆن .
سەرچاوە ئای فۆر كوردی
