بڕوا دەكەن ئەوە كیبۆرد بێت؟
كە سەیری وێنەكە دەكەی وەك پارچە پلاستیكیك دەچێت كە بخرێتە ناو پەنجەكانەوە، بەڵام لە راستیدا TAP كیبۆردێكی تەواوە و بە هۆی سیستەمی وایەرلەیس بەبێ هیچ دوگمەیەك ئەركەكانی كیبۆرد ئەنجام دەدات. كاركردن و شێوازی كاركردنی كیبۆردەكە بەم شێوەیە، هەركات بەكارهێنەر خستیە ناو پەنجەكانەوە، لەسەر هەر شتێك بێت دەتوانی پەنجەكانی خۆی ببزوێ و بەپێی جوڵانی پەنجەی پیتەكە لەسەر مۆبایلەكە دەنووسرێت، بەڵام بەكارهێنەر دەبێت بزانێت پیتەكان كەوتوونەتە كوێوە و شوێنی پیتەكان بزانێت. گرنگی كیبۆردەكە لەوەدایە كە دەكرێت بۆ هەموو شوێنێكی بەری و هیچ جێگایەك ناگرێت.
