سامسونگ بە یەکەمی کیشوەری ئاسیا هەڵبژێردرا
ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور بڵاویكردۆتەوە، سامسونگ بۆ ساڵی پێنجەم و لەسەریەك وەك باشترین كۆمپانیا ناسێندرا، ئەوەش بەهۆی سەركەوتوویی بەرهەمەكانی بووە.
سامسونگ لەساڵی (2012) ەوە تاكو ئێستا لەكیشوەری ئاسیا ساڵانە پلەی یەكەم بەدەست دێنێت و بەدوای ئەویش هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (ئەپڵی ئەمریكی و سۆنی ژاپۆنی و نەستەلەی سویسری و پاناسۆنیكی ژاپۆنی و نایكی ئەمریكی و ئێڵ جی كۆری و كانونی ژاپۆنی و شانێلی فەرەنسی و ئەدیداسی ئەڵمانی) دێن.
