کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بە فەرمی نوێترین ئامێری Xboxـی ڕاگەیاند بە ناوی Xbox One S
•لە قەبارەدا ٤٠% بچوکترە لە Xbox one.
•ڕەنگی سپییە.
•شوێنی دەرچەی USBـی هەیە.
•پشتگیری و توانای پیشاندانی هەیە بەڕونی HDR دەتوانێت بە ڕوونی 4k ڤیدیۆ و فیلمە سینەماییەکان پیشان بدات بەڵام پشتگیری یارییەکان ناکات.
•دەسکی یارییەکە دەتوانێت بە شێوازی بلووتوس یاری پێ بکرێت لە جیاتی ئەوەی کێبڵ بێت.
•لە گرنگترین نوێکارییەکان ئەوەیە بارگاویکەرەوەیەکی گەورە و زۆر باشی هەیە.
•وابڕیارە لە سێ مانگی هاویندا دەست بکرێت بە فرۆشتنی.
•٥٠٠ گێگابایت بە نرخی ٢٩٩ دۆلار.
•١ تێرابایت بە نرخی ٣٤٩ دۆلار.
•٢ تێرابایت بە نرخی ٣٩٩ دۆلار بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەخرێتە بازاڕەوە.
سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیاری زانیاری كوردی
www.kitn.net
