دەتەوێ ئێزگەی رادیۆی تایبەت بەخۆت هەبێت؟
رادیۆ وەك كۆنترۆن ئامێری راگەیاندن پاش رۆژنامە دێت، یەكەم ئامێرێك كە سنوور و بەربەستەكانی نەدەناسی، هەرچەندە بەهۆی داهاتنی تەلەڤزیۆن و بەتایبەتی سەتەلایت گۆڕانكاری بەسەر رادیۆ و ئێزگەی رادیۆی داهات، ئەو گرنگیەی جارانی نەما.. رادیۆ هەمیشە لەلایەن هێزێك، دەستەیەك و حكومەت و دەسەڵاتێك بەرێوە بردراوە، راگەیاندنێكی گشتی بووە نەك تایبەتی.. بە بەربڵاوی بوونی تۆڕی ئینتەرنێت رادیۆ هەر لە دەسەڵاتی گشتی دانەمایەوە و ئێستا تاكیش دەتوانێت رادیۆی خۆی هەبێت..
پرۆگرامێك لە راستیدا تۆڕێكی كۆمەڵایەتی هەیە تایبەت بە دامەزراندنی رادیۆ بەناوی spreaker studio بەهۆی ئەوەوە و بوونی ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆت دەتوانی تۆڕێكی رادیۆیت هەبێت. دوای ئەوەی ئەكاونتی خۆت دانا دەتوانی دوگمەی گەورەی REC لێبدەی كە لەسەرەوە شاشەكە دێت. ئەوكات دەتوانی دوو جۆرە شێوە تۆمار بكەی یان بەشێوەی ئۆفلاین یان بەشێوەی لایڤ واتە زیندوو. ئەگەر بەشێوەی زیندوو تۆماری بكەی هەر ئەوكات ئەو قسانەی دەكەی یان ئەو مۆزیكەی دایدەنێی بڵاو دەبێتەوە.
