دەستبەندێكی هۆشمەند لە نێوان جوانی و كاراییدا
لە دونیای تەكنەلۆژیای نوێدا بازاڕی دەستبەندی زیرەك گەرمە، هەر رۆژە كۆمپانیایەك مەچەك بەندێكی نوێ بەرهەم دێنێ و بەكارایی و ستایلی جیاوازەوە، لەم رۆژانەدا كۆمپانیای سامسۆنگ یەكێك لە جوانترین و سەرنج راكێشترین دەستبەندەكانی خۆی خستە بازاڕەوە.. دەستبەندی زیرەكی charm، دەستبەندەكە زیاتر وەك پارچە مروارییەك دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا چالاكییە وەزرشییەكان لە خۆیدا تۆمار دەكات. وەك ژماردنی هەنگاوەكان، رێژەی سووتانی كالۆری، لێدانی دڵ، جیالەوەش زانیاری لەبارەی پەیوەندی و پەیامە هاتووەكان رادەگەیەنێ.
بۆ سوود وەرگرتن لە دەستبەندە زیرەكەكە پێویستە لەگەڵ مۆبایلێك كە پرۆگرامی تایبەت بەو دەستبەندەی لەسەرە پەیوەند بدرێت، بەڵام پێویست ناكات هەمیشە مۆبایلەكەت پێبێت. چونكە خۆی میمۆری هەیە و زانیارییە وەرزشییەكان لەخۆیدا تۆمار دەكات و دوای ئەوە دەتوانی لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت سەیری بكەی.
