بەرنامەی (SUPERAntiSpyware) كە ئێستا دوا دەرچووی (6) بەرهەم هاتووە بە یەكێك لە باشترین وسەركەوتووترین بەرنامەكانی بواری پاراستن دادەنرێت دژی فایلە سیخوریەكانی وەك (spyware, adware, trojan horses, rogue security software, computer worms, rootkits) كە هیچ ئەنتی ڤایرۆسێك لە دۆزینەوەیاندا هێندەی ئەم بەرنامەیە بەتوانا نیە ، هەر بەرنامەكە خۆشی بۆ ئەوە بنیات نەنراوە كە جێگای ئەنتی ڤایرۆس بگرێتەوە بەڵكو كارەكەی جیاوازە و ئەوەی بەم بەرنامە دەكرێت بە ئەنتی ڤایرۆس ناكرێت ، بەرنامەكە سەربەخۆ كاردەكات و هیچ پەیوەندیەكەی بە فایەرۆڵ یان دژە ڤایرۆسی كۆمپیوتەرەكەوە بوونی ئەم بەرنامەیە لە كۆمپیوتەردا ئێستا بووە بە مەرج بۆ ئەو كەسانەی كە بەردەوام بەناو تۆڕی ئینتەرنێتدا دەگەڕێن و فایلە جۆر بەجۆرەكان دادەگرن و سەدان ماڵپەڕ و یانە دەكەنەوە بێ ئەوەی بزانن چی دەگوزرەرێت لە پشتی شاشەوە .