بەرنامەی دیب فرێز (Deep Freeze) یەكێكە لەو بەرنامانەی كە تا ئێستا هاوشێوەی بە ئەستەم دەدۆزرێتەوە لە جیهانی سۆفتوێردا مەبەست لە بەكارهێنانی بەرنامەكەش بەستنی (Freeze) سیستەمە ، هۆكاری ئەوەش كە بەرنامەكە هاوشێوەی كەمە دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندێتی كارەكەی كە پاش دامەزراندن و چالاككردن و پێدانی فرمانێك وا لە سیستەمی كار دەكات لە بارێكی جێگیری پێشتر دەست نیشانكراودا بمێنێتەوە و هەرچەند هەر گۆڕانكاریەكیش لە سیستەمەكەدا یاخود فایلەكانی ناو پارتێشنەكەشدا بكەیت كە بەرنامەكەی لەسەر چالاك كراوە تەنها بە ڕیستارت كردنێك هەموو شتێك وەك خۆی لێ دێتەوەو دەگەڕێتەوە ئەو بارەی كە سیستەمەكە یان پارتێشنەركەی تێدا جێگیركردوە بەهۆی بەرنامەكەوە ، ئەم كارەی بەم بەرنامەیە دەكرێت تا ئێستا بە باشترین ڕێگا دانراوە بۆ ڕزگاربوون ماڵوێر و جۆرەكانی چونكە هیچ ڤایرۆسێك توانای مانەوەی لە ناو سیستەمەكەدا نیەلە پاش ریستارتەوە .
سەرچاوە ئای فۆڕ كورد