پرۆگرامێك كۆمپیوتەرەكەت دەكاتە مۆبایل
لەوكاتەوە سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان بەرهەم هاتووە، ئەو سیستەمە گۆڕانێكی گەورەی لە مۆبایلدا پێكهێنا، ئیدی مۆبایلی لە چوارچێوەی مۆبایلێكی ئاسایی نەهێشتەوە.. سیستەمی ویندۆز و سیستەمی ئەندرۆید لێك جیاوازن، بەڵام گەر بتەوێ لەسەر كۆمپیوتەرەكەت گشت پرۆگرامەكانی مۆبایل بە یاری و ئەپلكەیشنەكانەوە بكەیەوە.. دروست وەك چۆن لە مۆبایل دەیكەیەوە ئەوە پرۆگرامی BlueStacks بەكار بهێنە.
پرۆگرامەكە لە توانای دا هەیە هەرچی لەسەر مۆبایلەكەتە هە بەو شێوەیە لەسەر كۆمپیوتەر بیكەیەوە. جگە لەوەش دەتوانی لە نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەرەكەتدا پەیوەندی هەبێت و ئەوەی لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دادەنێی بە ئاسانی بچێتە سەر مۆبایلەكەت.
