مایكرۆسۆفت و لاپتۆپەكەی
مانگانە ٣٠٠ هەزار ئامێری سوورفەیسی ٣ لە ماوەی پێشوو دا فرۆشراوە و مایکرۆسۆفت وا تێبینی کردوە کە سوورفەیسی ٤ ٦٠٠ هەزار ئامێر لە مانگێک دا فرۆشی بڕوات. وا پێدەچێت کە سوورفەیسی ٤ هەمان ناسکی و قەباری شاشەی سوورفەیسی ٣ بەکاردەهێنێت بەڵام مایکرۆسۆفت دەیهەوێت کە ئەم ئامێرە نوێیە خاوەنی پرۆسێسۆرێکی ئینتێلی Skylakeە. وا پێدەچێت ئەم پرۆسێسۆرە زۆر خێرا و بەهێز بێت و هەر وەهاش ئەم سوورفەیسە نوێیە تایبەت بە ویندەوزی ١٠یە.
هەگە ئەم بابەتە ڕاست بێت دەبێت پێشنیاری ئەوە بکەین کە سوورفەیسی ٤ دەتوانێت ئاڵوگۆڕیێکی سەیر لە دنیای تەکنۆلۆجیادا پێک بێنێت.
سەرچاوە كورد ئای تی گروپ
