ڕۆژانە بە رێگایەکی زۆر ئاسان زانیاری لەسەر کەش و هەوای کوردستان بە دەست بهێنە

ڕۆژانە بە رێگایەکی زۆر ئاسان زانیاری لەسەر کەش و هەوای کوردستان بە دەست بهێنە
لە بابەتەکێکی پێشومدا ئەپڵیکەیشنکی کوردیم بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکردبۆوە بۆ وەگرتنی زانیاری کەش و هەوای کوردستان، بۆیە ئەمجارە جیایە لە بابەتەکە پێشوترم ئەمجارە دەتوان بە رێگایەکی ئاسانتر زانیاری کەش و هەوای کوردستان بەدەست بهێن، زۆربەمان رۆژانە بەدوای زانیاری وەرگرتن لەسەر رەوشی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دەگەرێن زۆربەمان چاوەری ئەوە دەکەین ئاخۆ ئەو زانیاریانەی کەش و هەوا لە کام کەنالە یان لە رێگای مالپەرەکانی ئینتەرنێت یاخو لە رێگای ئەپڵیکەیشنی موبایلەکانمان دەمانەویت زانیاری وەربگرین بۆیەش بەپیویستم زانی ئەمجارە بەشیوەیەکی جیاواز و ئاسان بتوان رۆژانە تەنیا بە کردنەوەی تەنها سایتێک، رەوشی کەش و هەوای هەر شارێک کەمەبەستە بەدەستی بهێنیت تەنیا نوسینی ناوی ئەو شارەی کە دەتەوێت زانیاری رەوشی کەش و هەوا وەربگریت بەدەست بهێنیت زۆر بەئاسانی دەتوان رۆژانە زانیاری لەسەر رەوشی کەش و هەوای سەرجەم شارەکانی کوردستان وەبگرن.
کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناوی سایتەکە
دوای کردنەوەی سایتەکە تەنها پێویستە لە شوێنی city ناوی ئەو شارە بنوسە کە دەتەوێت رەوشی کەش هەوا وەربگریت نموونەکان لەخوارەوە ببینە :
بۆ سلێمانی
http://wttr.in/sulaimani
بۆ هەولێر
http://wttr.in/erbil
بۆ رانیە
http://wttr.in/ranya
بۆ کەرکوک
http://wttr.in/karkuk
بۆ دهۆک
http://wttr.in/duhok

سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top