مۆبایلی Galaxy S7 Edge باشترین کامێرای هەیە
بێگومان لەگەڵ دەرچوونی هەر مۆبایلێک چەندان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و لێکدانەوەی لە ڕووی باشی و خەراپی بۆ دەکرێت و گالەکسی ئێس ٧ ـیش یەکێک بوو لەم مۆبایلانەی کە لەچەند هەفتەی ڕابردوو نمایشکرا و ئێستا بەردەستە بۆ کڕین. ئەوەی جێگای ئاماژەیە، هەر لەگەڵ دەرچوونی مۆبایلە چەندان ماڵپەڕ هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە و هەریەکە و لەدید و بۆچوونی خۆیەوە بەڵام زۆربەیان متمانە پێکراونین و دەزگا و دامەزراوەی تایبەت نین بەو هەڵسەنگاندنانە بەڵام خۆشبەختانە تاک تاکەی باوەڕپێکراو هەن لەوانە DxOMark کە تایبەتە بە هەسەنگاندنی کامێراکان و کامێرای مۆبایلەکانیش لەنێوانیاندا.
شاشەیەنی باسە، لەدوا هەڵسەنگاندنی DxOMark بۆ کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکان مۆبایلی Galaxy S7 Edge باشترین کامێرای هەیە و لە پێشی پێشەوەی مۆبایلەکانی ترە لەم ڕووەوە و ژمارە ٨٨ تۆمارکردووە کە لەسەروی کامێرای مۆبایلی Galaxy S6 Edge Plus و هەروەها مۆبایلی Xperia Z5ـەوەیە کە خاوەنی پلەی یەکەم بوون بە تۆماری ٨٧ لە هەڵسەنگاندنی ڕابردوودا.
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
