ئینتێڵ سیکورتی موبایلە هۆشمەندەکانی جۆری گالاكسی S7 و S7 ئێدج ده‌پارێزێت به دژه ڤایرۆسی مكافی McAfee
كۆمپانیای ئینتێڵ سیکورتی بۆ چاره‌سه‌ری ئاسایشی له كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایل ٢٠١٦ كه له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند كه تازه‌ترین موبایلە هۆشمەندەکانی كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌لاكسی ئێس ٧ و گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدج پڕ به‌ها ده‌كات به ئه‌پڵیكه‌یشنی دژه ڤایرۆسی مكافی. ئه‌وه‌شی به به‌كارهێنه‌ران ڕاگه‌یاند كه ئه‌م ئەپڵیکەیشنە تایبه‌ت دروستكراوه بۆ پاراستنی ئاسایشی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان له هێرش و هه‌ڕه‌شه ئه‌لكترۆنیه‌كان.
كۆمپانیای ئینتێڵ ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه ئه‌و هاریكاریه له نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌دا به‌شداری ده‌كات به به‌خشینی پاراستنی ئاسایشی به‌رفراوان بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی سامسۆنگ به ته‌كنیكی له‌ناوبردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه زیان به‌خشه‌كان، وه له هه‌وڵ دایه بۆ دابین كردنی پارێزگاری ئاسایشی بۆ زیاتر له ٤٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری سامسۆنگ له ته‌واوی جیهاندا، وه به پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای ئینتێڵ سێكوریتی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئامێره هۆشمه‌نده‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه ٣ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند زیانیان پێ گه‌یشتووه له ٦ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنه زیان به‌خشه‌كان كه له كاتی دابه‌زاندنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك دابه‌زیوون، ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ڕێژه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه زیان به‌خشه‌كان به ڕێژه‌ی ٢٤% به‌رزبووه‌ته‌وه له مانگه‌كانی ٩-١٢ ساڵی ڕابردوو له چاو مانگه‌كانی ١-٩ هه‌مان ساڵ، ئه‌پڵیكه‌یشنی دژه ڤایرۆسی مكافی كار له‌سه‌ر پشكنینی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێنه ناو مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه.
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
