پێنووسی جۆری Neo N2
قەڵەمی زیرەكی ناوبراو دەتوانێت ئەوەی دەینووسی لەخۆیدا تۆمار بكات و پاشان بۆ كۆمپیوتەر یان مۆبایل بیگوازێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی كە سوود لە قەڵەمەكە وەربگری پێویستە كاغەزی تایبەت بەخۆی بۆ دابنێی. دەتوانێت ناوەرۆكی هەزار لاپەڕە لەخۆیدا خەزن بكات. جگە لەوەش ئەپلكەیشنی تایبەت بەو پێنووسە دەتوانێت 15 زمانی زیندووی جیهان بناسێت وەك، ئینگلیزی و چینی و ژاپۆنی و ئەلمانی و.... تاد. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت نووسین یان ئەو وێنانەی بەو قەڵەمەی دەیكێشیەوە رەنگی جۆراوجۆر بەكار بێنی. فایلەكان دەتوانیت بە فۆرماتی SVG خەزن بكەی و ئەگەر پێویستی كرد بەهۆی پرۆگرامگەلی تایبەتییەوە دەستكاریان بكەی.
