قەڵەمی هۆشمەندی livescribe

قەڵەمی هۆشمەندی livescribe
قەڵەمی هۆشمەندی livescribe
پێنووسی ئاماژە پێكراو نە تەنیا دەتوانێت دەقەكان لەخۆیدا خەزن بكا و رابگرێ، بەڵكو دەتوانێت دەنگیش تۆمار بكات، بۆ نموونە لە زانكۆ كاتێك لە وانەكە یادداشتت هەڵگرتەوە بە داگرتنی دوگمەیەكی پێنووسەكە دەتوانی گوێ لە قسەكانی مامۆستاش بگری. فایلەكانی كە بەو قەڵەمە دەنووسرێن یان تۆمار دەكرێن دەتوانی بۆ هەر ئامێرێكی دیكە بگوازرێنەوە.
سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانە پێنووسەكە جێگای 500 مێگابایتی لە ئینتەرنێتدا هەیە و هەروەها میمۆرییەكەی 4 گێگابایتە كە بەهۆیەوە دەكرێت 400 كاتژمێر دەنگ تۆمار بكەی و بێسنوور یادداشت هەڵبگریەوە. خاڵی زۆر جێگای سەرنج لەو قەڵەمەدا ئەوەیە كە پرسیارە بیركارییەكان كە لەسەر كاغەز دەینووسی وەك كۆ و كەم و دابەش و جاران ئەنجامەكەشت پێ دەڵێت، بەڵام قەڵەمەكە لەسەر كاغەزی تایبەت بەخۆی دەتوانی سوودی لێوەربگری.
Top