مۆبایلێكی نرخەكەی دەگاتە ١٦٠٠٠ هەزار دۆلار

مۆبایلێكی نرخەكەی دەگاتە  ١٦٠٠٠ هەزار دۆلار
تاقیگەكانی سیرین مۆبایلێكیان بەناوی سۆلارین نمایشكرد كە نرخەكەی ١٦٠٠٠ هەزار دۆلارە بە زاراوە خۆماڵیەكەی خۆمان ١٦٠ وەرەقە.
شایەنی باسە،ئەم نرخەش تەنها لەبەرئەوەی سیستەمێكی پارێزگاری ئاست بەرز لە مۆبایلەكە دانراوە كە خۆیان زۆر پێ ئاست بەرزترە وەك لەوەی لە مۆبایلەكانی سامسۆنگ و ئەپڵدا فەراهەمكراوە ئەمەشیان بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری پارێزگاری بەناوەكانی Koolspan وZimperium و ئامانجی كۆمپانیاكەش خەڵكانی خاوەن كار و سەرمایەیە كە زانیاری و تایبەتمەندی خۆیان بەلاوە گرنگە.
تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكە بە كورتی:
•شاشەی ٥.٥ ئینجە بە روونی ١٤٤٠ پێكسڵ.
•پڕۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە
•رامی ٤ گێگایە
•ئەندرۆیدی ٥.١ جێلی بینی لەسەرە.
•كامێرای پشتەوەی ٢٤ مێگاپێكسڵە و هی پێشەوەی ٨ مێگاپێكسڵە و فلاشیشی هەیە.
•بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگایە و دەرچەی بیرگەی دەرەكیشی هەیە.
•توانستی پاتری ٤٠٠٠ هەزاری میلی ئەمپێرە.

سەرچاوە تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top