یابان سەرقاڵی تاقیكردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی 8Kـەیە بە ڕایەڵەی 5G
كۆمپانیای پەیوەندییەكانی وڵاتی یابان ناسراو بە Docomo وتی كە بەسەركەوتووی و بۆ یەكەم جار توانیویانە بەبێ كێشە پەخشی ڕاستەوخۆی سەر ئینتەرنێتی بەڕوونی ٨ كەی ئەنجام بدەن لەسەر ڕایەڵەی ٥ جی كە ئەوان دووپاتی دەكەنەوە بەڕاستی ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە لە جیهانی تەكنەلۆژیادا.
شایەنی باسە بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕایەڵەی ٥ جی تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەست نابێت و بەهیوای ئەوەی خێراییە بەرزەكانی نەوەی ٤ی رایەڵە تێبپەڕینێت و سەرمان بسوڕمێنێت.
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیاو زانیاری كوردی
