كۆمپیوتێكس ٢٠١٦: پاتریۆت بیرگەیەكی جۆری SSD بەقەبارەی ٢ تێرابایت ڕاگەیاند
وادیارە لەگەڵ دابەزینی نرخی بیرگەی SSD ئەوا كۆمپانیاكان لەهەوڵی ئەوەدان گێگابایتی زیاتر پێشكەش بكەن بە نرخی كەمتر. ئەوەتا كۆمپانیای پاتریۆت لەم دواییانەدا نرخی ١ تیرابایتی بیرگەی SSD بە ٣٢٥ دۆلاربووە. وا پێش بینی دەكرێت نرخی ئەم جۆرە تازەیەش لە ٥٠٠دۆلار تێپەڕ نەكات و بەمەش نرخی ئەم جۆرە بیرگەیە وردە وردە كەم دەبێتەوە و خەڵكی زیاتر ڕووی لێدەكەن.
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیا و زانیاری كوردی
