رۆبۆتێك چیرۆك بۆ منداڵان دەخوێنێتەوە
جیهانی رۆبۆتەكان پێدەچێت ببێتە بە جیهانی واقیعی، مرۆڤەكان بۆ گشت كاروبارەكان پێویستیان بە رۆبۆت دەبێت لە وردە كاری ماڵەوە هەتا كارو ئەركی زۆر سەخت، لەم ماوەیەدا هەوڵ دراوە رۆبۆتە تەنیا شوێنگرەوەی ئەركی جەستەیی نەبێت بەڵكو ببێتە هاوڕێ و مامۆستا و هەروەها ببێتە نووسەر و شاعیریش..
رۆبۆتی musio یەكێكە لەو رۆبۆتانە كە دەكرێ وەك هاوڕرێی باش سەیری بكەی، چونكە لەگەڵت دەدوێ وەڵامی پرسیارەكانت دەداتەوە، بۆ منداڵان لایەلایە و چیرۆك دەخوێنێتەوە..ئەركەكانی ماڵەوە وەك چاودێری گشت ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بە ئەستۆ بگرێ..
موسیۆ سێ حاڵەتی هەیە، سادە، هۆشمەند و بلیمەت... لە حاڵەتی سادەدا هەندێك كرداری ئاسایی ئەنجام دەدات، لە حاڵەتی هۆشمەند دەتوانێت لەگەڵ ئامێرەكانی دەوروبەری وەك تەلەڤزیۆن، سپلیت و بەفرگرو...تاد پەیوەندی هەبێت و ئەركی كۆنترۆڵیان بگرێتە ئەستۆ.. لە حاڵەتی بلیمەتیشدا هاوكارێكی بچووكیشی لەگەڵە بەناوی سۆفی كە بە خێرایی زۆرەوە ئەركەكان ئەنجام دەدات. رۆبۆتی ناوبراو بە ویستی بەكارهێنەر دەكرێت فەرمانی پێبدرێت چونكە بەرنامەداڕشتنی ئاسانە..
