پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوەی ویندۆز
سیستەمی ویندۆز هەرچەندە خۆی ریكۆڤەری یان ریستۆری تێدایە بۆ گەڕاندنەوەی ویندۆز بۆ ئەوكاتانەی كە بێ گرفت بوو، بەتایبەت لە سیستەمی ویندۆز 10 چەندین شێواز هەیە بۆ گەڕاندنەوە یان ریستۆری كردنی ویندۆز، بەڵام رەنگە زۆرجار ئەوە وەڵامدەرەوە نەبێت بۆیە پرۆگرامی RollBack Rx دەتوانیت یارمەتیدەرێكی باش بێت. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە ئاسانە دەتوانی هەم بە شێوەی ئۆتۆماتیك و هەم بەشێوەی دەستی واتە بە ویستی بەكارهێنەرەكەی ویندۆز ریكۆڤەری بكات، تایبەتمەندی پرۆگرامەكە ئەمانەن، شوێنێكی ئەوتۆ لە ناو هارددا ناگرێت، بە ئاسانی ئامانجەكانی بەكارهێنەر لەگەڕاندنەوەی ویندۆز بۆ حاڵەتی پێش تێچكوونی بەجێ دەگەیەنێ.. لەگەڵ گشت ویندۆزەكان دەگونجێت.
