مۆبایلە تازەكەی htc بەناوی HTC 10

مۆبایلە تازەكەی  htc بەناوی HTC 10
مۆبایلە تازەكەی htc بەناوی HTC 10 .
جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە دیزاینێکی نایابی هەیە و زۆر بەجوانی نەخشێندراوە. شاشەی ئەم مۆبایلە قەبارەکەی ٥.٢ ئینجە و ڕوونیەکەی کواد ئێچ دییە کە دەکاتە ٢٥٦٠x١٤٤٠ پێکسڵ. بێگومان ئەم مۆبایلە لە خێراییدا ناوازەیە و ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم مۆبایلە بە پڕۆسێسەری جۆری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٢٠ کاردەکات و ڕامی ٤ گێگایە و بیرگەی ٣٢ و ٦٤ گێگابایتی هەیە. هەروەها ئەم مۆبایلە کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی Optical Image Stabilization هەیە و کامێرای پشتەوەیشی ١٢ ئوڵتراپێکسڵە بە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی وەکو تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ڕوونی ٤ کەی و Optical Image Stabilization و جەختی خۆکاری لەیزەری و فلاشی دووانە تۆنی و وێنەی جوڵاو و …هتد. ئەم مۆبایلە بۆ بارگاوی کردنەوە و ئاڵوگۆڕی فایل و بوخچە دەرچەی جۆری USB Type C هەیە و بەمەش htc هەنگاوێکی ناوە بەرەو پێشەوە و خۆی لە دەرچە کۆنەکە ڕزگارکرد! جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە پەنجەمۆرێکی بەهێزی هەیە و پشتبەستووە بە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید مارشماڵۆ ٦ بە ڕووکاری ئێچ تی سی سێنس.
دەربارەی توانستی پاتریەکەی htc بە سەربەرزییەوە ڕایگەیاند بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی ئاسایی لەبەکارهێنانن خۆی دەگرێت و وەکو ژمارەش توانستی ٣٠٠٠ میلی ئەمپێرە. ئەم مۆبایلە بە سێ ڕەنگ دەکەوێتە بازاڕەوە ئەوانیش زیوی و خۆڵەمێشی و زێرین. و دەربارەی نرخەکەیشی بەگوێرەی سەرچاوەکان نرخی ئەم مۆبایلە لەدەروربەری ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top