بزانە ژوورەكەت چەندە هەوای پاكی تێدایە

بزانە ژوورەكەت چەندە هەوای پاكی تێدایە
بزانە ژوورەكەت چەندە هەوای پاكی تێدایە
ئایا دەزانن ئەو هەوایەی لە ژوورەوە هەڵیدەمژن چەندەی پاكە و چەندەی بێ زیانە؟ دەزانن رێژەی ئۆكسیجین چەندە لە هەوای ماڵەوە؟ ئەی دی ئوكسیدانەی كەربۆن؟ تۆز و خۆڵ، شێ، گەرما و...تاد.
پێسبوونی هەوا بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی رەبۆ (ئاسم) بوونە گرفتێكی گەورەیە.. بۆیە پێویستە چاودێری وردی هەوای ماڵەوە بن. كۆمەڵە ئامێرێك هەن كە ئەركیان ئەوەیە ئاگادارت بكەنەوە لە هەوای ماڵەوە.. بەڵام ئامێری uHoo دەڵێت پێشكەوتووترین ئامێرە، چونكە لە هەشت هەستەوەر پێكهاتووە و هەركامیان تایبەتن بە ئاگاداركردنەوەی حاڵەتێكی هەوای ژوورەوە. ئەو ئامێرە تەنیا زانیاری بە هەوای ژوورەوە نادات، بەڵكو رێژەی مادەی ژەهرای و هەستیار و مەترسیداریش دیاری دەكات. لەگەڵ ئامێرەكە ئەپلكەیشنێكی تایبەتی خۆی هەیە كە لەسەر مۆبایل یان تەبلێت دادەنرێت و بەهۆیەوە دەتوانی ئاگاداری هەوای ژوورەوە بی.
Top