مۆبایلی Axon 7 ZTEبلاو دەبێتەوە

مۆبایلی Axon 7 ZTEبلاو دەبێتەوە
مۆبایلی Axon 7 ZTEبلاو دەبێتەوە
دوای ئەوەی کۆمپانیای ZTE ساڵی پار مۆبایلی Axon Proـی خستە بازاڕەوە، سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکرد و ئەمڕۆش مۆبایلە نوێیەکەی بەردەست دەبێت لە وڵاتی چین، مۆبایلە نوێیەکە تایبەتمەندی بەرزی هەیە و بەرهەمی وڵاتی چینە، تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە :
•لاشەیەکی گەورە و دروستکراو لە ئەلەمنیۆم.
•وە بە دوو ڕەنگ بەردەست دەبێت ئاڵتونی و خۆڵەمێشی.
•قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٥ ئینچ بە ڕوونیەکی زۆرباش 1440 × 2560 پێکسڵ.
•کامێرای دواوەی ٢٠ مێگا 1/8F پێکسڵ و کامێرای پێشەوەی لە بەرامبەردا 8 مێگاپێکسڵ.
•لەگەڵ هەستەوەری پەنجە مۆری.
•بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی ٦.٠ ناسراو بە مارشماڵۆو کاردەکات.
•مۆبایلەکە بە هاردوەیرێکی بەهێز کە پشتگیری لە ڕامی ٤ تا ٦ گێگا بایتی دەکات.
•لەگەڵ پڕۆسێسەری خێرا ٨٢٠ـی سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم.
•لەگەڵ یادگایەکی ٦٤و ١٢٨ گێگابایتی، وە پشتگیری یادگای دەرەکی دەکات لە جۆری MicroSD.
•پاتریەکی بەهێز بە توانای ٣١٤٠ میلی ئەمپێر و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات.
•وە بەم نزیکانە دەگاتە بازەڕەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top