یاری BATTLEFIELD 1
هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی پێشوو یاریه‌كه (First Person shooter) ه واته كه‌سی یه‌كه‌می ته‌قه‌كه‌ره چیرۆكه‌كه‌شی باس له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌كات یاریكه‌ر ده‌توانێت چه‌نده‌ها جۆر له‌و چه‌كانه به‌كاربهێنێت كه له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌كارهاتووه هه‌روه‌ها ده‌توانیت تۆپ و چه‌كی ئاگرهاوێژهر و بۆمبی كیمیایی به‌كاربهێنرێت سه‌باره‌ت به چه‌كه ده‌ستیه‌كانی تریش كۆمپانیای EA بۆ یه‌كه‌مین جار له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵێك شمشێر و نارنجۆكی كۆنی جه‌نگی جیهانی زیاد ده‌كات ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌توانیت سواری ئه‌سپ ببیت و له‌كاتی شه‌ڕدا به‌كاریبهێنیت وه بوونی جۆره‌ها تانكی زرێپۆش و بارهه‌ڵگر و فرۆكه‌و كه‌شتی جه‌نگی دیزاینه‌ری Battlefield 1 ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه شێوازی قۆناغه‌كان و شوێنه‌كانی یاریه‌كه فراوانتر ده‌بێت له‌چاو به‌شه‌كانی پێشووتر شوێنه‌كانی یاریه‌كه بریتیه له بیابان و ناوچه‌ی شاخاوی و كۆمه‌ڵێك شوێنی تر .سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
