ئامێرێكی نوێ بۆ گواستنەوە و هاتووچۆ
لەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمەڵێك ئامرازی نوێمان دی كە بۆ سەرگەرمی و گواستنەوە سوودیان لێوەردەگیردرێ، بۆ نموونە سكۆتەری ئەلكترۆنی، سكێتی هۆشمەند، پایسكلی هۆشمەند...تاد. لەم دواییەدا كۆمپانیایەكیش هاتووە ئامرازێكی نوێ بەرهەم هێناوە كە بە walkcar دەیناسێنێ. كە لە راستیدا بەقەد لاپتۆپێك دەبێت و توانای هەڵگرتنی بەكارهێنەرەكەی هەیە.
ئامێری ئاماژە پێكراو چوار تایەی بچوكی هەیە و لە ئەلۆمینۆم دروستكراوە. راست وەك كەڤەرێكی لاپتۆپ دەچێت هەربۆیە بە ئاسانی دەتوانی لە جانتاكەتدا هەڵیبگری. رەنگە پرسیار بكەن ئەی باشە چۆن دەكرێت بەكارهێنەرەكەی كۆنتڕۆڵی بكات، ئاسانە، بۆ هەر لایەك جوڵە بكات ئامێرەكە بۆ ئەو لایە دەڕوات.
خێرایی ئامێرەكە 10 كیلۆمەتر لە كاتژمێردایە و شەحن دەبێتەوە. بۆ شەحنكردنەوەی 3 كاتژمێری پێدەچێ، ئامێرەكە توانای هەڵگرتنی120 كیلۆی هەیە و دەتوانی ئەم كێشە بە خێرایی 10 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا بگوازێتەوە...
