مەچەكبەندێك تیشكە زیانبەخشەكانیش دیاری دەكات
ئەوانەی گرنگی بە تەندروستی دەدەن، بەراستی دەزانن كە مەچەكبەندە هۆشمەندەكان گرنگی زۆریان هەیە، لە پێوانی هەنگاوەكان، هەتا رێژەی سووتاندنی كالۆری و وزە.. لە لێدانی دڵەوە هەتا رێژەی هەڵمژینی ئۆكسیجین... جار جاریش بەرهەمی نوێ و دەستبەندی نوێی هۆشمەند بەرهەم دێن كە تایبەتمەندییەكانیان زۆرتر و جیاوازترن.. بۆ نموونە مەچەكبەندی Honor band A1.. ئەو مەچەكبەندە دەتوانێت چاودێری وردی چالاكی رۆژانەی بەكارهێنەرەكەی بێت، وەك مەودای رۆیشتوون، ژماردنی هەنگاوەكان، رێژەی كالۆری سووتێندراو، رێژە و چۆنییەتی خەوتن و كاتی نووستن، لەهەمووشی گرنگتر دەتوانێت رێژەی تیشكی سەرووی وەنەوشی واتە (UV) كە لەگەڵ تیشكی خۆردایە بزانێت و هەروەها رێژەی مادەی رادیوئەكتیڤی دەوروبەرتان بزانە كە چەندە، ئەوكات پێت دەڵێت چ كرێمێكی دژە خۆر بەكار بینی. هەروەها گلۆپێكی LED ی لەسەرە ئەوكاتەی كورتە پەیام یان پەیوەندیت بۆ هات ئاگادارت دەكاتەوە. مەچەكبەندەكە بە مۆبایلەكانی هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایفۆن دەبەسترێتەوە.
